سیروان نسڵی پەرستاری ناوداری نەخۆشخانەی فەجری مەریوان لە بێدەنگی ڕاگەیاندندا، لە لایەن ھێزە ئەمنییەكانەوە كوژرا

KMMK:

لە درێژەی كوشتنە گوماناویەكان كە لە لایەن ھێزە ئیتلاعاتییەكانەوە جێبەجێ دەكرێن ئەمجارە تەرمی سیروان نسڵی ٣٦ ساڵ تەمەن، كادێری دەرمانی نەخۆشخانەی مەریوان لە ژووری كارەكەی دۆزرایەوە.

بە گوێرەی ھەواڵەكە، ناوبراو ماەویەك لەوەپێش بە چەندد كەس لە ئەندامانی بنەماڵەكەی و ھاوڕێكانی خۆی كوتبوو: لە لایەن ھێزەكانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە ھەڕەشەی مردنم لێكراوە و گەر كارەساتێك ڕووی تێكردم لە لایەن ھێزە ئیتلاعاتییەكانەوەیە و ڕەنگە بۆ بەلاڕێدا بردنی بیروڕای گشتی وەكوو خۆكوژی یان مردنی سرووشتی ڕایبگەیەنن.

ھەروەھا شیاوی باسە كە یەكێك لە ھاوكارانی سیروان نسڵی كە توانیبووی سەیری تەرمەكەی بكات، كوتوویە كە ناوبراو تەوێڵ، سەر و گەردن و دەستەكانی شكێنراون و ھەر دوو چاوی چاڵ داكەوتوون.

شایانی باسە كە بنەماڵەی نسڵی و ھاوكارانیشی لە نەخۆشخانەی فەجر لە لایەن دامەزراوە ئەمنییەكانەوە ھەڕەشەی توندیان لێكراوە كە لەمبارەوە لە گەڵ ھیچ ڕاگەیاندنێك قسە نەكەن.

ق.ش

Leave a Reply

%d bloggers like this: