گیان لەدەست دانی کۆڵبەرێک بە ھۆی راوەستانی دڵ لە ھەورامان

KMMK:
ھەینی ٢٦ی خەرمانانی ٢٧٢١ی کوردی، کۆڵبەرێک بە ناوی« شەوکەت قوربانی» کوڕی عەیوەز، خاوەن ٣ منداڵ و خەڵکی گوندی « زاوەر»ی سەر بە شاری نۆدشە لە پارێزگای کرماشان، لە کاتی بەرەوڕوو بوونەوە لەگەڵ ھێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و بە ھۆی ترس و دڵەڕاوکێی زۆرەوە دڵی دەوەستێت و پاش چەند کاتژمێرێک بە ھۆی نەگەیاندنی بۆ نەخۆشخانە گیانی لەدەست داوە.

بە ھۆی راپۆرتی گەیشتوو بە KMMK، ھێزە چەکدارەکانی ئێران پێشیان گرتووە بە گەیاندنی ناوبراو بۆ نەخۆشخانە و ئەم کۆڵبەرە بەو ھۆیەوە گیانی لەدەست داوە.

جێگای ئاماژەیە کە، کوشتنی کۆڵبەران واتای راستەقینەی کردەوەی دژە مرۆڤانەیە و رۆژانە لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێران و تورکیاوە بەڕێوە دەچێت.

گەر کۆڵبەران لە تەقەی راستەوخۆی ئەم دوو حکوومەتە دەرباز ببن مەترسی بەربوونەوە لە بەرزایی، نوقم بوون لە ئاو و رووداوگەلێکی تر لە سەر رێگایاندایە.

س.ر

Leave a Reply

%d bloggers like this: