گواستنەوەی دوو هاوڵاتی دەستبەسەرکراو بۆ گرتووخانەیەکی حکوومەتی ئێران لە ورمێ

KMMK:

دوو هاوڵاتی خەڵکی شــنۆ بە ناوەکانی” حەیدەر عەلیزادە و شێرزاد مامەندی” بۆ گرتووخانەی ئیتلاعاتی سپا لە ورمێ گوازرانەوە.

ئەم هاوڵاتیانە لە ڕێکەوتی 7ی خەرمانانەوە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە لە شنۆ دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازرابوون.

شیاوی باسە کە حەیدەر عەلیزادە و شێرزاد مامەندی، هاوڵاتیانی دەستبەسەرکراوی خەڵکی شنۆ سەرەتا بە مەبەستی لێپرسینەوە لە گرتووخانەی سپای سیدالشهدا لە ورمێ بوون.

شایانی باسه کە تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لە مەڕ هۆکاری دەستبەسەری و ئەو نۆمەتانەی دژ بەوان تاو دراون بەدەستەوە نییە.

بە گوێرەی هەواڵەکە، دەستبەسەری ئەم هاوڵاتیانە بە بێ نواندنی حوکمی قەزایی هاتۆتە ئاراوە و هێزە ئەمنییەکان وێڕای پشکنینی ماڵەکەی، هەندێ کەلووپەلی ایبەتی وەکوو تلەفوونەکان ئەویان دەستبەسەردا گرتووە و لە گەڵ خۆیان بردوویانە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *