هاوڵاتییەک دوای کۆتایی هاتنی مرەخەسییەکەی دەگەڕێتەوە بۆ زیندان

KMMK:
هەینی 26 خەرمانانی 2721ی کوردی،
زیندانی سیاسی یاسر ئەدوایی خەڵکی گوندی سلێن-ی (سەوڵاوا) پاش کۆتایی هاتنی ماوەی مرەخەسییەکەی، گەڕایەوە زیندانی حکوومەتی ئێران لە شاری مەریوان.

ئەو زیندانییە سیاسییە کە لە ساڵی 2720دا بە تۆمەتی”هاوکاری کردن لەگەڵ لایەنێکی ئۆپۆزسیۆنە دژبەرەکانی ئێران” سزای سێ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا، لە مانگی گەلاوێژی ئەمساڵدا بۆ مرەخەسی ناردرایەوە بۆ ماڵ و پاش کۆتایی هاتنی مرەخەسییەکەی، بۆ تێپەڕاندنی ماوەی سزاکەی دیسان گەڕێنراوەتەوە بۆ زیندان.

جێگای ئاماژەیە، کە لە مانگی جۆزەردانی 2720 دا، لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سنە دەستبەسەرکرا و پاش کۆتایی هاتنی پرۆسەی لێپرسینەوە بە دانانی کەفالەت بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

ناوبراو لە پاییزی 2720 لە دادگای ئینقلابی کۆماری ئیسلامی ئێران لە مەریوان دادگایی کرا و دوای چەند مانگێک لە مانگی ڕێبەندانی ئەو ساڵدا گواسترایەوە بۆ زیندانی ئەم حکوومەتە لە مەریوان.

ع.س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *