KMMK:

چوارشەممە 24ی خەرمانانی 2721ی کوردی، ژنێکی 35 ساڵ تەمەن لە پێش چاوی دوو منداڵەکەی خۆی لە سەردەشت خۆی بە لولەی گازەوە هەڵواسی و گیان خۆی لە دەست دا. ناونیشانی ناوبراو سەیران هاوژینی ئەحمەد ڕاگەیەندراوە.

بە گوێرەی هەواڵەکە، ناوبراو پێشینەی خەمۆکی هەبوە.
هەروەها ناوبراو دایکی کچێکی 5 ساڵ تەمەن و کوڕی 10 ساڵە ـیە.

شیاوی باسه کە لە ماوەی چەندد مانگی ڕابردوو کەسانێکی زۆر لە شارە جیاوازەکانی کوردستان دەستیان داوەتە خۆکوژی کە هۆکاری زۆرینەیان هەژاری و کێشەی بنەماڵەیی و خاوخێزی بوە.

ق.ش

Leave a Reply

%d bloggers like this: