لە بانە چوار کۆڵبەر بە تەقەی هێزەچەکدارەکانی ئێران کوژران و برینداربوون

KMMK:

شەممە 20ی خەرمانانی2721ی کوردی، کۆڵبەرێک بە ناسنامەی ڕەسوڵ کەریمی 32 ساڵ بە تەقەکردنی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە کوێستانەکانی “سەرداب”ی بانە گیان لە دەست دەدات.

هەروەها سێ کۆڵبەری دیکە بە ناوەکانی محەمەد خەڵکی بانە و ڕامیار خەڵکی گوندی سەبەتلوو و شێرزاد خەڵکی گوندی دەڕگاشیخان-ی سەر بە ناوەندی شاری بانە بە سەختی برینداربوون.

بەپێی راپۆرتەکانی KMMK، کۆڵبەرە بریندارەکان بە مەبەستی چارەسەری پزیشکی گوازرانەتەوە ناوەندە دەرمانییەکانی شەری بانە.

پێویستی بە بەبیرهێناوەیە کە کوشتنی کۆڵبەران نمونەیەکی ئاشکرا لە تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی کە لە لایەن ڕژێمە فاشیست و تاوانکارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و تورکیاوە ڕۆژانە ئەنجام دەدرێت.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *