هەبوونی چڕوپڕی هێزە تایبەتەکانی سپای پاسداران لە شاری ڕەبەت

KMMK:

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، لە سێ ڕۆژی بەرێ ـوە و لە گەڵ بێچم گرتنی ناڕەزایی جڤاکی هاوڵاتیانی شاری ڕەبەت سەر بە شاری سەردەشت لە ناڕەزایی بەرانبەر بە کەمبوون و بڕین و پیس بوونی ئاو، هێزە تایبەتەکانی سپای پاسدارانی ئێران کە لە تارانەوە بۆ ئەو شارە هاتوون، بە شێوەی کردەیی ئەو شارەیان میلیتاریزە کردووە.

بە پێی کوتەکانی سەرچاوەی متمانەپێکراو، هێزە تایبەتەکانی سپای پاسدارانی ئێران لە قوتابخانە قۆناغی دواناوەندی ئەو شارە دامەزراون و ئاشکرا نەکراوە کە بۆچی هاتوون.


ئەم هێزانە بە کەرەستە و ماشێنگەلێک کە بۆ هاوڵاتیانی ڕەبەت نامۆن هاتونەتە ئەو شارەوە و هەموو ئەو ماشێنانەی کە لە گەڵ خۆیان هێناویانن، ژمارەیان پێوە نییە و ڕەنگەکەشیان ڕەشە.

بە پێی لێکۆڵینەوەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان کە لەو ناوچەیە بە ئەنجامی گەیاندووە، شیمانە دەکرێ کە ئەم ماشێن و جبەخانەیە، هەڵگری پەهپاد و هێرشی ئاسمانی و تەقینەوە بن کە حکوومەتی ئێران لە ماوەی چەندد ڕۆژی ڕابردوو دژ بە هێزە سیاسییەکانی کورد دەکاری گرتبوو.

شیاوی باسە کە ئەم هێزانە لە سێ ڕۆژی بەرێوە هاتونەتە ئەو شارەوە و ناوەندی سەرەکی ئەوان قوتابخانەی دواناوەندی و پێش زانکۆیی ئیبنی سینا لە باکووری ئەو شارەیە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *