KMMK:
یەکشەممە 14ی خەرمانانی 2721ی کوردی، هێزە چەکدارەکانی حکوومەتی ئێران لە قەڵوەز سەر بە شاری نەوسوود تەقەیان لە دانیشتوانی ماشێنێک کرد کە بەو هۆیەوە منداڵێکی چوار ساڵ تەمەن بە گرانی بریندار بوو.
بە گوێرەی هەواڵەکە، هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بازگەیەکدا لە مەودای دوو مەترییەوە بەرەو دانیشتوانی ماشێنێک تەقەیان کرد کە بە هۆی ئەو تەقە لێکردنە ئەم منداڵە چوار ساڵانە بە ناونیشانی “هایا پەیام” کچی پەژمان بە گرانی بریندار بوو و بە بۆنەی گرانی برینەکەیەوە بۆ نەخۆشخانەی پاوە گوازرایەوە.
شیاوی باسە تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، لە بارەی چارەنووسی ئەم منداڵە زانیارییەک ئاشکرا نەکراوە.
ق.ش