کرێکارێکی خەڵکی سەلاسی باوەجانی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

KMMK :

دووشەمە یەکشەمە 15ی خەرمانانی 2721ی کوردی، شارۆمەندێک بە ناو تاهیر هاشمی 60 ساڵ و خەلکی گوندی قاپ‌قلیی سەر بە شاری سەلاسی باوەجانی، بە هۆکاری نادیار هەوڵی خۆکوژی داوە و بە ڕێگای خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە لەسەر هۆکاری خۆکوژیی ئەم شارۆمەندە، هیچ زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.

جێگای بیرهێنانەوەیە کە کێشە ئابورییەکان، کێشە سیاسییەکان و فشارە کۆمەڵایەتیەکان هەندێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی خۆکوشتنن لە ئێران و کوردستانن و نزیکەی نیوەی ئەو کەسانەی کە هەولی خۆکوشتن ئەدەن، خێزاندارن و ناتوانن نانی ئێوارەی مناڵەکەکانیان پەیدا بکەن.
ع.س

Leave a Reply

%d bloggers like this: