گواستنەوەی بەند کراوێک بۆ بەندی سیاسی زیندانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ورمێ

KMMK:
پێنج شەممە 11ی خەرمانانی ٢٧٢١ی کوردی، شارۆمەندێکی شاری جوانرۆ بە ناوی«محەمەد هووشەنگی» 24 ساڵە، دوای 17 ڕۆژ لە دەسبەسەری لە بەندی قەرەنتینەوە بۆ بەندی سیاسی زیندانی ناوەندی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری ورمێ گوازرایەوە.

جێگای بیر ھێنانەوەیە کە، ناوبراو لە مانگی بەفرانباری پار لەلایەن ھێزە ئەمنیەتیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە شاری تاران دەستبەسەر دەکرێت و بە مەبەستی لێپریسینەوە بۆ یەکێک لە گرتووخانە ئەمنیەتیەکانی ئیتلاعاتی سپای ئێران لە شاری ورمێ گوزارابوەوە.

شایانی باسە کە محەمەد هووشەنگی بە تۆمەتی( ھاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانیەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران) بە بێ داواکاری فەرمی دادگا دەستبەسەر کراوە.
ع.س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *