KMMK:
شەممە 13ی خەرمانانی 2721ی کوردی، وریا غەفووری یاریزای کورد کە لە تیمی ئیستێقلالی تاران یاری دەکات بە بۆنەی چالاکی لە فەزای مەجازی، لە لایەن کۆمیتەی چاودێری ئەم یاریگەوە بانگهێشت کــرا.
بە گوێرەی هەواڵەکە، وریا غەفووری بە وەرگرتنی نامەیەک لە لایەن کۆمیتەی(انظباطی) چاودێری یارگەی ئێستێقلالەوە بانگهێش کراوە و هۆکاری بانگهێشتی ناوبراو” چالاکی ڕێگەپێنەدراو، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاا و فەزای مەجازی، لە ڕێی دانانی پۆست و ستۆڕی ڕاگەیەندراوە.
بە پێی نامەکە، ناوبراو دەبێ لە ڕێکەوتی 13ی خەرمانان، کاتژمێر 11:30 سەردانی کۆمیتەی چاودێری ئەو تیمە بکات بۆ وڵامدانەوە لەهەمبەر چالاکی لە فەزای مەجازی و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەم چەندد ساڵەی دواین بێت.
وریا غەفووری لەدایکبووی 29ی خەرمانانی 2686ی کوردی، لە سنەیە، ناوبراو هەنووکە ئەندامی یاریگەی ئێستێقلالی تاران و تیمی نەتەوەیی فوتبۆڵی ئێران ـە.
بڵاوبوونەوەی هەندێ ستۆڕیگەلی ڕەخنەئامێز بەرانبەر بە ڕووداوەکانی کۆمەڵگا و هەروەها قسەی ڕووت و دانەپۆشرو لەمبارەوە، ڕوخسارێکس خەڵکی و جڤاکی و پەسندکراوی لە نێو لایەنگرانی ساز کردووە.
ق.ش