KMMK:
پێنجشەمە 4ی خەرمانانی 2721ی کوردی، دوو هاوڵاتی بە ناوی زاگرۆس عەباسی کوری مارف و تەمەن 22 ساڵ و ئەحمەد عەزیزی کوری عەتا کە هەردووکیان خەڵکی گوندی شیان-ی سەر بە شاری سنە بوون، بە دانانی کەفالەت بە شێوەیەک کاتی تا کۆتایی قۆناغەکانی دادگاییەکەیان لە زیندانی حکوومەت لەو شارە ئازادکران.
.
ئەو دوو هاوڵاتییە لە دوای تەواوبوونی پرۆسەی لێپرسینەوە لە بنکەی دەستبەسەرکردنی ئیدارەی ئیتلاعات لە سنە گواسترانەوە بۆ زیندانی حکوومەت لەو شارە.
جێی ئاماژەیە کە لە ماوەی دەستبەسەری دا، مافی ئەوەیان پێنەدراوە کە ناوبراوەکان پارێزەریان هەبێت و خزم و مالباتەکەیان سەردانیان بکەن.
شایانی باسە، ناوبراوەکان، لە ڕێکەوتی 11ی بانەمەڕ بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانەوە دەسبەسەر کراون.
تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە هۆکای دەستبەسەری و ئەو تۆمەتەی نراوەتە پاڵ ئەم دوو شارۆمەندە، زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.
ع س
- ئازادی چەندد زیندانییەک بە دانانی بارمتە
- دەسبەبەسەر کردنی شارۆمەندێکی خەڵکی نەغەدە لەلایەن ھێزە ئەمنیەتیەکانەوە