KMMK:
ڕۆژی پێنجشەممە 4ی خەرمانانی 2721ی کوردی، هاوڵاتییەک لە مەریوان پاش بانگهێشتی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی حکوومەتی ئێران لەو شارە دەستبەسەر کرا.
ئەم هاوڵاتییە خەڵکی گوندی سەردۆش سەر بە شاری مەریوان ـە.
ناونیشانی ئەم هاوڵاتییە محەممەد ڕەسایی، 26ساڵ تەمەن و کوڕی ڕەشید ڕاگەیەندراوە.
بە گوێرەی هەواڵەکە، لە زمانی سەرچاوەیەکی متمانە پێکراوەوە هاتوە، ناوبراو لە ڕێی پێوەندی تلەفوونییەوە بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان بانگهێشت کرابوو. جێی بیرهێنانەوەیە کە تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، هۆکاری دەستبەسەر و ئەو تۆمەتانەی نراونەتە پاڵی زانیارییەک بە دەستەوە نییە.
ق.ش


