ئازادکرانی دوو گیراو بە دانانی بارمتە

KMMK:
دووشەممە ١ی خەرمانانی ٢٧٢١ی کوردی، شەمزین محەممەدی و خەبات مەفاخری بە دانانی بارمتە هەتا کاتی دادگاییەکردنیان بە شێوەی کاتی لە زیندان ئازاد کران.
خەبات مەفاخری، چالاکی ژینگە و خەڵکی شاری سنەیە کە بە دانانی بارمتە لە زیندان ئازاد کرا.
جێی ئاماژەیە کە ئەو گیراوە سیاسسیە بە هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبەکانی کوردستان تۆمەتبار کراوە.

خەبات مەفاخری، سێ شەممە ١٩ی گەلاوێژ بەبێ نیشاندانی بەڵگە لە ناو ماڵەکەی لە لایەن هێزە ئەمینیەکانی ئێران دەستەبەسەر کرابوو.
ناوبراو لە لایەن دادگای«انقلاب» بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبەکانی کوردستان بە چوار ساڵ زیندانی «تعلیقی» سزا درابوو.

هەروەها، شەمزین محەممەدی بە دانانی بارمتە هەتا کاتی دادگاییەکەی بە شێوەی کاتی لە زیندان ئازاد کرا.
ناوبراو خەڵکی گوندی “ئالیکەند”ی شاری بۆکانە.
شەمزین محەممەدی ڕۆژی سێشەممە ٥ی گەلاویژ، بەبێ هەبوونی هەر چەشنە بەڵگەیەکی یاسایی لەلایەن ‌هێزە ئەمنییەکانی ئێران دەسبەسەر و بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی یەکێک لە بنکەکانی ناوەندە ئیتلاعاتیەکانی ئێران لە شاری ورمێ کرابوو.
ئەو هاووڵاتییە پاش تەواوبوونی ماوەی لێپرسینەوەکەی ڕەوانەی زیندانی ئێران لە شاری بۆکان کرابوو.
تا کاتی بڵاو کردنەوەی ئەو هەواڵە هۆکاری دەستبەسەر کرانی ئەو هاوڵاتییە نادیارە.
ج.ع

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *