مردنی گوماناوی چالاکێکی سیاسی دەستبەسەرکراو لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە

KMMK:

ڕۆژی سێشەممە 26ی گەلاوێژی 2721ی کوردی، چالاکێکی سیاسی بە ناونیشانی”شۆڕش خزرزادە” 42 ساڵ تەمەن و خەڵکی بۆکان بە شێوەیەکی گوماناوی گیانی لە دەست داوە.

بە گوێرەی هەواڵەکە، ناوبراو دانیشتووی هەرێمی باشووری کوردستان بوە و ڕۆژی شەممە 23ی گەلاوێژی 2721ی کوردی، لە ڕێی سنووری بانەو خۆی ڕادەستی هێزەکانی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران کردوە و خێرا گواستویانەتەوە بۆ شاری بۆکان.
ڕۆژی سێشەممە 26ی گەلاوێژ لە نەخۆشخانەی قولی پوورەوە بە بنەماڵەکەی ڕادەگەیەنن کە کوڕەکەتان کۆچی دوایی کردوە و وەرن تەرمەکەی وەربگرنەوە.
ئەمە لە کاتێکدایە کە ئەوان نە ئاگاداری هاتنەوەی منداڵەکەیان بوون و نە ئاگاداری دەستبەسەر کردنی و ئاشکراش نییە ئاخۆ لە زیندان مردوە یان لە گرتووخانەی ئەمنیەتی حکوومەت.

شیاوی باسە کە، شۆڕش خزرزادە ماوەیەی 4 ساڵ ئەندامی کۆمەڵە بووە.

ق.ش

Leave a Reply

%d bloggers like this: