سێ هاوڵاتی شنۆیی ڕاگوێزی گرتوخانە کران

KMMK:
شەممە ٣٠ گەلاوێژی ٢٧٢١ی کوردی سێ هاوڵاتی بە ناوەکانی عۆبید ئەنوەری، جەلال قادرزادە و ڕێبوار چارکداری دوایی کۆتایی ھاتنی ماوەی لێپرسینەوە بۆ گرتوخانەی ناوەندە ئەمنییەکانی ئێران لە ورمێ ڕاگواستران.
ئەو سێ گیراوە خەڵکی شاری شنۆ لە پارێزگای ورمێ،ی کوردستانن.
جێی ئاماژەیە کە ئەو سێ هاوڵاتییە بە جیا و لەڕۆژی ١١ی گەلاوێژ دەستبەسەر کراون و لە کاتی گرتنیان دا هیچ بەڵگەیەکی دادوەری نیشانیان نەدراوە.

تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیاریەک لەسەر هۆکاری دەستبەسەر کرانی ئەو سێ هاوڵاتییە دەست نەکەوتووە.
ج.ع

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *