سەلاح عوسمانی دانانی بارمتە لە زیندان ئازاد کرا

KMMK :

دووشەممە 1ی خەرمانانی ٢٧٢١ی کوردی، هاوڵاتییەک بە ناوی سەلاح عوسمانی، تەمەن ٤٤ ساڵ، خەڵکی گوندی “خەراپە” ی سەر بە شاری پیرانشار بە دانانی بارمتە لە زیندانی کۆماری ئیسلامی لە نەغەدە تا کاتی رۆژی دادگاییەکەی ئازاد کراوە.

شایانی باسە، ناوبراو ڕۆژی سێشەممە ٢٦ی گەلاوێژ، بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی لەلایەن هێزەکانی دەسبەسەر کرا و دوای ڕۆژ لە ڕێکەوتی ٢٨ی گەلاوێژ، لە یەکێک لە گرتووخانەکانی ئەمنی لە نەغەدە، بۆ زیندانی ئەو شارە ڕاگوێزرابوو.

تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە هۆکای دەستبەسەری و ئەو تۆمەتەی نراوەتە پاڵ ناوبراو، زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.
ع س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *