KMMK:
چوارشەممە 27ی گەلاوێژی 2721ی کوردی، خالید محەمەدی، زیندانی سیاسی خەڵکی شاری پیرانشار لە زیندانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە نەغەدە چووە مرەخەسی.
ناوبراو لە دەستپێکی مانگی گەلاوێژ چووبوو مەرەخەسی و 12ی گەلاوێژ پاش کۆتایی مەرەخەسییەکەی گەڕایەوە بۆ زیندانی حکوومەت لە نەغەدە.
ئەو هاوڵاتییە لە ناوەڕاستی مانگی بانەمەڕی 2720، لە پیرانشار دەسبەسەر و بۆ لێپرسینەوە گوازرایەوە بۆ یەکێک لە گرتووخانەکانی ئەمنییەتی لە ورمێ و لە سەرەتای گەلاوێژی هەمان ساڵ پاش کۆتایی هاتنی ماوەی لێپرسینەوەکەی گواسترایەوە بۆ زیندانی حکوومەتی ئێران لە نەغەدە.
بەپێ ڕاپۆرتەکە، سێشەممە 14ی گەلاوێژی 2720ی، خالید محەممەدی لەلایەن لقی 102ی دادگای تاوانەکانی 2ی کۆماری ئیسلامی لە پیرانشار، بە تۆمەتی “سیخوڕی کردن بۆ وڵاتانی نەیار”، بە 7 ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا و ئەو حوکمە لە دادگای پێداچوونەوەدا پشتڕاست کرابووەوە.
جێگای ئاماژەیە، کە خالید محەمەدی لە مانگی ڕەشەممەی 2720دا دەسبەسەرکرا و گوازراوەتەوە بۆ زیندانی ئێران لە نەغدە بۆ جێبەجێکردنی سزاکە
ع.س