KMMK:
دوو شەممە ٢٥ی گەلاوێژی ٢٧٢١ی کوردی، شارۆمەندێکی خەڵکی گوندی تەرکەشی سەر بە شاری پیرانشار بە ناوی ئیبراھیم عەلی زادە کوڕی سەعید، لەلایەن ھێزە ئەمنیەتیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.
ھەروەھا سێ شەممە ٢٦ی گەلاوێژی ئەمساڵ، شارۆمەندێک بە ناسناوی « سەلاح عوسمانی» تمەن ٤٤ ساڵان و خەڵکی گوندی ( خراپە)ی سەر بە شاری پیرانشار لەلایەن ھێزە ئەمنیەتیەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.
بە پێی راپۆرتی گەیشتوو بە KMMK، ھێزە ئەمنیەتیەکان بە بێ لەدەست بوونی داواکاری فەرمی لەلایەن دادگەوە ئەم دوو شارۆمەندەیان دەستبەسەر کردووە.
تاکاتی بڵاوکردنەوەی ئەم ھەواڵە، لە ھۆکاری دەستبەسەر کردن و شوێن و رێگاو و دۆخی ئەم دوو کەسە زانیاریک لەبەردەست نییە.
س.ر


