KMMK:
دووشەممە 25ی گەلاوێژی 2721ی کوردی، کۆڵبەرێک بە ناونیشانی “عوبەید ئەحمەدی” خەڵکی بانە، بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سنوورییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ناوچەی “هەنگەژاڵ” سەر بە شاری بانە بەگرانی بریندار کرا.
تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە زانیارییەک لەمەڕ دۆخی ئەو کۆڵبەرە بریندارە بەدەستەوە نییە.
جێی بیرهێنانەوەیە کە، کوشتنی کۆڵبەران سەلمێنەری ئاشکرای جینایەت دژی مرۆڤایەتییە کە دەسەڵاتە فاشیست و جینایەتکارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و تورکیا ڕۆژانە دەستی تێوە دەدەن.
ئەگەریش کۆڵبەرەکان لە فیشەکی ئەم دوو دەسەڵاتە جینایەتکارە ڕزگاریان بێت، مەترسی کەوتنە خوارەوە لە بەرزایی، نوقم بوون لە ئاوی ڕووبارەکان و کارەساتی دیکە چاوەڕێیان دەکات.
ق.ش