KMMK:

دووشەممە ۲٥ی گەلاوێژی ۲۷۲۱یکوردی، هێزەکانی سپای پاسداران لە پاسگای “مل‌هەندوو”، هێرشیان کردۆتە سەر کۆڵبەران، لەو هێرشەدا دوو کۆڵبەر لە بەرزایی کەوتوونەتە خوار، بە هۆیەوە یکێکیان دەستی شکاوە و ئەوە دیکەش قاچی.

بە پێی زانیاریەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، نزیکەی ۲۰۰ کۆڵبەر لایی قاوەخانەیەک لە مل هەندوو کۆ دەبنەوە، خاوەن قاوەخانەکە بێ ڕێزیەکی زۆری بە کۆڵبەران دەکات و دواتر زەنگی داوە بۆ پاسگا و ڕاپۆرتیان لەسەر دەدات.
دوابەدوای ئەوە، هێزەکانی سپای پاسدارانی ئێران هێرش دەکەنە سەر کۆڵبەران و لە ئاکامدا دوو کۆڵبەر لە بەرزایی و لە ماتی هەڵاتن دا بەردەبنەوە.
یەکێک لەو کۆڵبەرانە لاقی دەشکێت و ئەوی تر دەستی. حێی ئاماژەیە کە هێشتا ناوی ئەو دوو کۆڵبەرە بریندارە نەزانراوە.
ج.ع

Leave a Reply

%d bloggers like this: