تەقینەوەی مین کوژران و بریندار بونی ٣ کەسی لێکەوتەوە

KMMK:
یەک شەممە ٢٤ی گەلاوێژی ٢٧٢١ی کوردی، تەقینەوەی مین لە ناوچەی دۆیرەج( چەم ھێندی) کوژران و بریندار بونی سێ ژەڵگرەوەی مینی لێکەوتەوە.

بەپێی راپۆرتی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، عەلی ئەکبەر یەکێک لەو سێ کەسە لەکاتی ھەڵگرتنەوەی مین بریندار بوە و بە ھۆی زۆری برینەکانیەوە گیانی لەدەست داوە.
جێگای ئاماژەیە کە: دوو کەسی تر بە ناوەکانی« مەھدی جەوادی و ناسر خودایی» بە ھۆی تەقینەوەی مین بەزۆری بریندار بوون.

بەپێیچراپۆرتەکە: مەھدی جەوادی و ناسر خودایی ھەریەکەو لاقێکیان پەڕیوە و لە دۆخێکی ناجێگر دان. تا ئێستا لە رێژەی تەواوی برینەکانی ئەم کەسانە زانیاری تەواو لەبەردەست نییە.

عەلی ئەکبەری کە لەم روداوە گانی لەدەست داوە خەڵکی شاری دێھلوڕانە.
جێگای ئاماژەیە کە: ساڵانە دەیان کەس بە ھۆی تەقینەوەی مین بەجێماوە لە شەڕی ھەشت ساڵەی ئێران و عێراق دەکوژرێن و بریندار دەکرێن.

س.ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *