KMMK:
پێنجشەممە 21ی گەلاوێژی 2721ی کوردی، پەیکەرەی ئەدیب و شاعێری گەورەی کورد، عەبدوڵڕەحمان شەرەفکەندی ناسراو بە هەژار موکریانی کە لە گۆڕەپانێکی شاری مەهاباد هەڵواسراوە ئاگری تێبەردرا.
بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، پەیکەرەی مامۆستا هەژار لە لایەن کەسانی نەناسراوەوە لە کاتژمێرەکانی سەرەتای سەرلەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ئاگر تێبەردراوە.
بە پێی کوتەی بەرپرسێ ئێدارەی ئاگرکوژێنەوەی شاری مەهاباد: بە بۆنەی ئامدەبوونی خێرای هێزەکانی ئاگر کوژێنەوە، خەساری گران لە پەیکەرەکە نەکەوتوە، بەڵام بەهۆی دوکەڵی سووتانی پلاستیک(قیر)، بەشگەلێک لەو پەیکەرە ڕەنگەی خۆی لە دەستداوە.
جێی بیرهێنانەوەیە، لە چەندد مانگی ڕابردوو کەسانی نەناسراو پەیکەریمامۆستا هێمن شاعێری گەورەی کورد و گۆڕی محەممەد ماملێ گۆرانی بێژی ناسراوی کوردیان تێک ڕووخاند.
ق.ش