KMMM:
دوشەممە 18ی گەلاوێژی 2721ی کوردی، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە ناوچەسنوورییەکانی” هنگەژال”ی سەر بە شاری شاری بانە گرووپێک لە کۆڵبەرانیان دایە بەر دەسڕێژی گولە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک بە ناوی”ئۆمێد خزری 47 ساڵ و خەلکی شارۆچکەی رەبەتی سەر بە شاری مەهاباد ژیانی لەدەست داوە.
هەر وەها، کۆڵبەرێک دیکە کە تا ئێستا ناسنامەی ئەشکرا نەبووە، لە ئەنجامی تەقەی هێزەکانی ناوبراو بە خەستی بریندار بووە.
تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە لەمەڕ دۆخی ئەم کۆڵبەرە بریندارەکە زانیارییەک بە دەستەوە نییە.
جێی بیرهێناوەیە کە، کوشتنی کۆڵبەران سەلمێنەری ئاشکرای جینایەت دژی مرۆڤایەتییە کە دەوڵەتانی فاشیست و جینایەتکاری کۆماری ئیسلامی ئێران و تورکیا ڕۆژانە دەستی تێوە دەدەن.
ع. س