ڕۆژی پێنجشەممە 14ی گەلاوێژی 2721ی کوردی، ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سنە پاش دەستبەسەری ئەم چالاکە مەدەنییە ناسراوەی خەڵکی سنە، دەستبەسەریان کرد.
بە گوێرەی هەواڵەکە، دەستبەسەری مادێح فەتحی بە بۆنەی بەشداری لە ڕێوڕەسمی پرسەی یەکێک لە ئەندامانی حیزبە کوردییە ئوپوزیسیۆنەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بوە.
شیاوی باسە، ئەم هاوڵاتییە پاش دەستبەسەری دەستی داوەتە ماگرتن لە خواردن.
ناوبراو پێشووتر لە ڕێکەوتی 20ی گەلاوێژی 2720ی کوردی، لە لایەن هێزە ئەمنییەکان له ماڵەکەی خۆی دەستبەسەر کرا و لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێران لە سنە لێپرسینەوەی لەسەر جێبەجێ کرابوو.
ئەم هاوڵاتییە لە ڕێکەوتی 24ی ڕەزبەری 2720ی کوردی، بە دانانی بەرمتە لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعات ئازاد کرابوو.
هەروەها بەڕێز فەتحی ڕێکەوتی 24ی خەزەڵوەری 2718ی کوردی ـیش، پاش بانگهێشتی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی حکوومەتی ئێران لە سنە، دەستبەسەر و بۆ ماوەی 90 ڕۆژ لێپرسینەوەی لەسەر جێبەجێ کرابوو.
شیاوی باسە کە خەڵکی ئاسایی و کەسانی سەر بە دامودەزگا حکوومییەکان لە ئێران بە بێ هەبوونی هیچ بەڵگەیەک بانگهێشت و پاشان دەستبەسەر دەکرێن.
ق.ش