خۆکووژی هاوڵاتییەک لە شاری خۆی

KMMK:

سێشەممە 12 گەلاوێژی 2721ی کوردی، هاوڵاتییەک بە ناوی فەرهاد فەرەجی، خەڵکی گوندی بەدەلان-ی سەر بە شاری خۆێ، هەوڵی خۆکووژی دا و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
فەرهاد فەرەجی تەمەن 25 ساڵ، کوڕی ئیسفەندیار و دانیشتووی گوندی بەدەلان بووە و بە خۆهەڵواسین کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

جێگای ئاماژەیە کە، هۆکاری خۆکووژی ئەم گەنجە 25 ساڵە دیارینەکراوە. لەگەڵ ئەوەشدا بارودۆخی سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتی کوردستان و ئێران وای کردووە کە ڕێژەی خۆکوژی خەڵک و بە تایبەت گەنجان و ژنان ڕوو لە زیادبوون بێت.
ع.س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *