ورمێ: دەستبەسەری هاوڵاتییەک بۆ دادگایی کردنی دووبارە

KMMK:

حەتووی ڕابردوو هاوڵاتییەکی خەڵکی ورمێ بە ناوی “عەبدولعەزیز گوڵ محەممەدی” بانگهێشتی دادگای حکوومەتی ئێران لەو شارە کرا و پاشان دەستبەسەر و ڕەوانەی زیندان کرا.

بە گوێرەی هەواڵەکە، ناوبراو ڕێبەندانی 2720ی کوردی، بە تۆمەتی “هەوڵدان دژی ئاسایشی نەتەوەیی” لە ڕێی ئەندامەتی لە حیزبی کۆمەڵە، بە دە ساڵ و ڕۆژێک زیندان زیندان مەحکووم کرا. ئەم حوکمە دواتر لە لایەن لقی 41ی دیوانی باڵای وڵات پووچەڵ کرایەوە و بۆ پێداچوونەوە نێردرا بۆ لقی هاوتەریبی دادگای ئینقلابی ئیسلامی ئێران لە ورمێ.

شیاوی باسە کە لە پاش پووچەڵ بوونەوەی حوکمەکەی دەبوا تا کۆتایی و ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان و دەرکەوتنی جۆر و ئاستی تاوانەکەی بانگهێشت و دەستبەسەر نەکرایەت.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *