دوو هاوڵاتی دەستبەسەرکراو بۆ گرتوخانەی ئێران لە ورمێ بەڕێ کران

KMMK:
سێشەممە 15 گەلاوێژی 2721ی کوردی، دوو هاوڵاتی خەڵکی بۆکان بە ناوەکانی ڕزا ئیبراهیمی و تۆفیق ڕاد، دوای کۆتایی هاتنی قۆناغەکانی لێپرسینەوە لە گرتووخانەکانی یەکێک لە رێخراوەکانی ئەمنیەتی گوازراونەوە بۆ زیندانی ناوەندیی حکومەت لە ورمێ.

ئەو هاوڵاتیانە کە لەو بەروارەوە کە لەسەرەوە ئاماژەی بۆ کراوە لە بەندی قەرەنتینەی زیندانەکەدا بوون، لە 6ی گەلاوێژەوە گوازراونەوە بۆ بەندی سیاسی زیندانەکە.

جێگای ئاماژەیە، کە ناوبراوەکان لە ڕێکەوتی 1ی جۆزەردانی ئەمساڵ لەلایەن هێزە ئەمنییەتیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بە تۆمەتی “ئەندامێتی لە گروپە سەلەفییەکان” دەسبەسەرکراون.

ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *