فاشیستەکانی تورک ماڵباتێک 7 کەسیی کورد کۆمەڵکوژ دەکەن

KMMK:

بە گوێرەی ڕاپۆرتی کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردستان، لە شاری قوونیەی تورکیا 3 ژن و 4 پیاو لە لایەن نەژادپەرەست و فاشیستەکانی ئەو وڵاتەوە هێرشیان کرایە سەر و لە ئەنجامدا سەرجەمیان کوژران.

هەر بەپێی ڕاپۆرتەکە، تورکە فاشیستەکان هێرشیان کردووەتە سەر ماڵباتێک کوردی دانیشتووی شاری قوونیە وبە شێوەیەکی دڕندانە ئەشکەنجەیان داون و لە ئەنجامدا حەوت ئەندامی یەک ماڵبات کوژران، کە سێ ژن و چواریان پیاو بوون.

ڕۆژی 12ی گەلاوێژی رابڕدوو لە گەڕەکی باغچەشەهیر-ی ناوچەی مەرام-ی سەر بە پارێزگای قوونیە، گرووپێکی 60 کەسی لە فاشیستەکانی تورک هێرشیان کردە سەر ماڵباتی دەدەەئۆغولاری کە خەڵکی قەرەسی باکوور کوردستانە.

فاشیستەکانی تورک هێرشیان کردوە سەر ماڵباتی دەدەئۆغولار و پێیان وتوون “ئێمە نەتەوەپەرەستین، ڕێگەتان پێنادەین لێرە بژین” و بە بەرد و قەممە و دار هێرشیان کردبووە سەریان. پێنج کەس لەسەر ئەم رووداوە دە دەسبەسەر کران بەڵام بە بیانووی کەمی شایەتحاڵان و بەڵگەی پێویست ئازاد کران.

جێگەی باسه، لە ڕۆژانی ڕابردوودا چەندەها مالبات و هاوڵاتیانی کورد ، لەلایەن فاشیستەکانی تورکەوە لە چەندین شاری تورکیا دا کراونەتە ئامانج.

حکوومەتی تورکیا هیچ هەنگاوێک بۆ راگرتنی ئەو هێرشە نەژادپەرستانە نەناوە و پشتیوانی لە تاوانباران دەکات.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *