KMMK:

ڕۆژی چوارشەممە 6ی گەلاوێژی2721ی کوردی، کۆڵبەرێک بە ناوی رەسوڵ مەولایی بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکانی ئێران بریندار بووە.

بە گوێرەی ڕاپۆرتەکە، هێزە سەربازییەکانی ئێران لە سنووری”برۆیشکان”ی بانە بۆسەیان بۆهەڵچنیووە و تەقەیان لە کۆڵبەران کردووە و لە ئاکامدا کۆلبەری ناوبراو قاچی بە خەستی بریندار دەبێت.
بەگوێرەی زانیارییەکانی ناوەندی کۆمەلی مافی مرۆڤی کوردستان، سەختی برینەکە ئەوەندە توند بوو کە لە ئەنجامدا قاچی لە ئەژنۆوە بڕدراوە.

جێگای ئاماژەیە ناوبراو بۆ چارەسەری پزێشکی گواستراوە بۆ یەکێک لە ناوەندی دەرمانی و تەندروستیەکانی شاری بانە.

ع.س

Leave a Reply

%d bloggers like this: