دوو هاوڵاتی لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستبەسەرکران

KMMK:
شەممە ۳ی گەلاوێژی ۲۷۲۱ی کوردی دوو هاوڵاتی بە ناوەکانی کەژاڵ ئەمینی و شەمزین محەممەدی لە لایەن هێزە ئەمنیەتیەکانی حکوومەتی ئێران دەستبەسەرکران.

ئەو دوو هاوڵاتیە لە شاری بۆکان و دوابەدوای گیرانی عەزیمە ناسری، لە لایەن هێزە ئەمنیەتی و ئێتلاعاتییەکانی حکوومەتی ئێران دەستبەسەر و ڕەوانەی گرتوخانە کراون.
دەستبەسەرکرانی ئەو هاوڵاتیانە لە کاتێک دایە کە نارەزاییەکی زۆری کۆمەڵایەتی دژی ئەو حکوومەتە هاتۆتە ئاراوە و رۆژانە لە کوردستان و ناوچەکانی تری ژێر دەسەڵاتی حکوومەتی ئێران خۆپێشاندان بەرێوە دەچن.
ج.ع

Leave a Reply

%d bloggers like this: