دەستبەسەر کرانی فواد حەبیبی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە لە دیواندەرە

KMMK:

دووشەممە 5ی گەلاوێژی 2721ی کوردی، هاوڵاتییەک بە ناوی “فواد حەبیبی” خەڵکی دیواندەرە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازرا.

بە پێی هەواڵەکانی KMMK، هێزە ئەمنییەکانی ئێران بە بێ نواندنی حوکمی قەزایی ناوبراویان دەستبەسەر کردووە.

تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هۆکاری دەستبەسەری و شوێنی ڕاگیرانی ئەم هاوڵاتییە ئاشکرا نەکراوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *