کوژرانی ژنێک لەلایەن هاوسەرەکەیەوە لە سەردەشت

KMMK:
بەپێی ئەو زانیارییانەی کە کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردستان وەریگرتووە، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ژنێک بەناوی هوما حاجیپور، خەڵکی بەیتووشی سەردەشت لەلایەن هاوسەرەکەیەوە کوژراوە.

هوما حاجیپور کارمەندی خانەنیشینی نەخۆشخانە بووە و نشتەجی ووڵاتی فەنلاندە.
بەپێی زانیارییە بڵاوکراوەکان کێشەی دارایی لەگەڵ هاوسەرەکەیدا هەبووە.
هاوسەرەکەی کە ناوی مەجیدە لە یەکێک لە شەقامەکانی سەردەشت هێرشی کردوە سەری و ناوبڕاو لە ئاکامدا گیانی لەدەست داوە.
مەجید خۆی لە هێرشەکە دا بریندار بووە و ئێستا لە نەخۆشخانە لە بەشی ئەی سی یو دا خەوێنراوە.
جێگای ئاماژەیە کە ژمارەی خۆکوشتن و کوشتنی ژنان لە کوردستان و ئێران زیادی کردووە و تا ئێستا دەیان حاڵەت تەنیا لە ئەمساڵدا ڕوویداوە.
هەژاری، بێکاری، کێشەی مالباتی، هەژاریی کلتوری، یاساکانی دژە بە ژنان و ئاین بەشێکن لەو فاکتەرانەی کە بونەتەوە هۆی کوشتن و خۆکوشتنی ژنان.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *