دەستبەسەر کرانی مامۆستایەک لە لایەن هێزە ئەمینییەکان

KMMK:
چوارشەممە یەکی گەلاوێژی ٢٧٢٠ی کوردی، حسێن حەسەن خانی مامۆستای خانەنشین بووی قوتابخانەکانی مەهاباد کە ۶٠ ساڵی تەمەن، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران هەڵیان کوتایە سەر ماڵەکەی و دەستبەسەریان کرد.

بە گوێرەی هەواڵەکە ناوبڕاو نەخۆشە و دەربیجەی دڵیشی دەسکردە و لە ژێر چاودێری پزیشکدایە و هاوکات ناوبراو ئەندامی مەکتەب قورعان و چالاکی ئاینییە.

بە پێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە بەم حاڵەتەو ١٠١ هاوڵاتی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان