گەڕاندنەوەی کەمال جەباروەند لە گرتوخانەی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ بەندیخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری ورمێ

KMMK:

یەک شەممە ٣ی خەرمانانی ٢٧٢١ی کوردی،« کەمال جەباروەند» لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران پاش بەسەر بردنی نزیک بە ٢٠ رۆژ مانەوە لەو ناوەندە و لێپرسینەوە و ئەشکەنجە، بۆ بەندیخانەی ئێران لە شاری ورمێ گەڕێندرایەوە.

شیاوی وتنە کە، ناوبراو لە بڕواری ١٥ی پوشپەڕی ئەمساڵ دەبرێتە گرتووخانەی ئیتلاعات و لێپرسینەوەی لێکراوە.

جێگای بیر ھێنانەوەیە کە، ناوبراو ھاوکات لەگەڵ چەند کەسێکیتر کە یەکێک لەو کەسنەی بە ناوی« شوکر جەباروەند» کە برای ناوبراو دەبێت و خەڵکی شاری ورمێن، لە رێکەوتی ١٢ی سەرماوەزی ساڵی ٢٧٢٠ی کوردی دەستبەسەر دەکرێن بۆ ناوەندە ئەمنیەکانی ئێران لە شاری ورمێ و بە تۆمەتی « ھاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانیەکان» لێپرسینەوەیان لێدەکرێت.

س.ر

Leave a Reply

%d bloggers like this: