KMMK:
پێنجشەممە 31ی پووشپەڕی 2721ی کوردی، کچێکی کۆچبەری خەڵکی کرماشان بە ناوی” مونیرە حەیدەری” لە ئاوەکانی یۆنان نوقم بوو.
بە پێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، مونیرە حەیدەری خەڵکی گوندی زەردوویی سەر بە شاری پاوە و دانیشتووی شاری کرماشان بووە.
شیاوی باسە کە، 22ی جولای 2021، گەمییەکی پەنابەران کە هەڵگری 45 کەس بووەو زۆرینەیان خەڵکی باشووری کوردستان بوون لە ئاوەکانی یۆنان و لە نێزیک دوڕگەی کریتی یۆنان نوقم بوو کە37کەس لە دانیشتوانەکەی لە لایەن هێزی دەریاوانی یۆنانەوە ڕزگاریان ببوو و هەندێ لە دانیشتوانەکەی هێشتا نەدۆزراونەتەوە.
ق.ش


