KMMK :
شەممە 26ی پووشپەڕی 2721ی کوردی، هێزە ئەمنییەتییەکانی ئێڕان
هاوڵاتییەک بە ناوی “یاسر مەنگوڕی” خەڵکی پیرانشاریان دەسبەسەر کرد.
بە پێی ڕاپۆرتەکە، هێزە ئەمنی و ئیتلاعاتیەکانی ئێران پاش دەسبەسەر کردنی ئەم هاوڵاتییە، ناوبراویان بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزستووە.
شایانی باسە، سەرەرای بەدواداچوونەکانی مالباتی، هیچ زانیارییەک لەمەر چارەنووس و شوینی ڕاگیرانی ناوبراو لە بەر دەستدا نییە.
یاسر مەنگوڕی پێشتر بە تۆمەتی “هاوکاری کردن لەگەل یەکێک لە حیزبەکانی کوردستان و ئۆپۆزیسیونی حکومەتی ئێران لێپرسینەوە لەگەلدا کرابوو.
ع. س


