KMMK:

شەممە ٢٦ی پوشپەڕی ٢٧٢١ی کوردی، بەندکراوێکی سیاسی خەڵکی شاری سنە بە ناوی« سامان کەریمی» لەلایەن دادگەی ئینقیلابی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لەو شارە، سزای ٩ ساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپێندرا.

شیاوی وتنە کە، پێشتر ناوبراو لەلایەن دادگەی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە شاری سنە بە تۆمەتی« تێکۆشان دژ بە ئاسایشی نەتەوەیی و ئەندام بوون لە یەکێک لە حیزبە کوردستانیەکان» سزای ١١ ساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپێندرابوو و کە ئەم سزایە لەلایەن دادگەی پێداچوونەوەی ئێرانەوە بۆ ٩ ساڵ کەم کرایەوە.

جێگای ئاماژەیە کە، ناوبراو لە رێکەوتی ١٧ی خەزەڵوەری ٢٧١٨ی کوردی لە لایەن ھێزە ئەمنیەکانی ئێرانەوە لە شاری بانە دەستبەسەر دکرێت و پاشان بۆ گرتووخانە ئەمنیەکانی ئێران لەشاری سنە دەگوازرێتەوە ھەروەھا پاش تێپەڕاندنی ٣ مانگ لە ژێر ئازار و ئەشکەنجە و لێپرسینەوە دەدرێتە بەندیخانە کۆماری ئیسلامی ئێران لەشاری سنە.

س.ر

Leave a Reply

%d bloggers like this: