KMMK:
لە ڕۆژی 15ی پووشپەڕی 2721ی کوردییەوە، زیندانییەکی مەحکووم بە ئێعدام کراو لە زیندانی کۆماری ئیسلامی ئێران، لە ورمێ بە ناونیشانی”ڕامین شێرزاد” دەستی داوەتە مانگرتن لە خواردن.
بە گوێرەی هەواڵەکە، ڕامین شێرزاد لە ساڵی 2713ی کورییەوە بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەستی کەسێک ئێعدامی بەسەردا سەپێنراوە و پاش تێپەڕینی 7 ساڵ و 9 مانگ، هێشتا بە هەڵپەسێردراوی ماوەتەوە.
شیاوی باسە کە، ڕامین شێرزاد بە مەبەستی وەرگرتنی ڕەزامەندی بنەماڵەی کوژراوەکە، ماڵێک وبڕی 500 ملوێن تمەن پارەی بە بنەماڵەی کۆژراوەکە داوە، بەڵام بنەماڵەکە لە گەڵ ئەو بڕە دیاریکراوە ڕەزامەندیان نیشان نەداوە و ئەم زیندانییە مەترسی جێبەجێ کردنی حوکمی ئێعدام لەسەرە.
ڕامین شێرزاد زیندانی مەحکووم بە ئێعدام وەکوو نیشان دانی ناڕەزایی بەرانبەر نادیاربوونی دۆخەکەی و ماوەی زۆر ئەشکەنجەی ڕۆحی دەستی داوەتە مانگرتن لە خواردن و لە ئەگەری ڕوون بوونەوەی دۆخی دەست لە مانگرتن هەڵدەگرێ.
ق.ش