چارەنووسی ئەمین ئێرانی زادە نادیارە

KMMK:

بەپێی زانیارییەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ئەمین ئێرانی زادە رۆژی دووشەممە ۱۴ی پوشپەڕی ۲۷۲۱ی کوردی لە لایەن هێزە ئەمنیەتەکانی حکوومەتی ئێران دەستەبەسەر دەکرێت و لەو کاتەوە چارەنووسی نادیارە.

ئەمین ئێرانی‌زادە، کوڕی ناسر و خەڵکی گوندی “قاسملوو” سەر بە شاری ورمێیە کە لە لایەن هێزە ئەمنیەتی و ئێتلاعاتییەکانی حکوومەتی ئێران بێ هەبوونی هەرچەشنە هۆکارێک دەستبەسەر و رەوانەی گرتوخانە کراوە.

بەپێی زانیارییەکان، بنەماڵەی ئەو گیراوە کوردە، چەندین جار سەردانی ناوەندە ئەمنییەتییەکانی ئێرانیان کردووە، بەڵام هێزە ئەمنییەتییەکان لە دانی هەر جۆرە وڵامێکی ڕوون لەمەڕ چارەنووسی نابراو خۆیان بواردوە.

جێی ئاماژەیە کە ئەمین ئێرانی زادە، لەو ماوەدا هیچ پێوەندییەکی بە ماڵبات و دەرەوەی زیندان نەبووە و لە مافی دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەری کراوە.

جێی بیرهێنانەوەیە کە دووشەممە ١٤ی پووشپەڕ، هێزە ئەمنییەتییەکان بەبێ بەڵگەی یاسایی ناوبراویان بۆ لێپرسینەوە دەستبەسەر و ڕەوانەی یەکێک لە ناوەندە ئەمنییەتییەکانی حکوومەت لە ورمێ کردووە. تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە هۆکاری دەستبەسەرکرانی ناوبراو ئاشکرا نەکراوە.

ج.ع

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *