سەردەشت: خۆکوژی هاوڵاتییەکی دیکە

KMMK:

چوارشەممە 23ی پووشپەڕی 2721ی کوردی، هاوڵاتییەکی ژن بە ناونیشانی” نەستەرەن محەممەد ئەمینی” 22 ساڵ تەمەن کچی ڕەئووف خەڵکی سەردەشت لە ڕێی خۆکوژییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بە گوێرەی هەواڵەکانی KMMK، ناوبراو بە هۆی کێشەی خاوخێزی دەستی داوەتە خۆکوژی و ساڵێک پێش ژیانی هاوسەرگیری پێک هێناوە.

شیاوی باسە، بە هۆی هەژاری و دەسنەڕۆیی، نەبوونی هەلی کار، خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و بەتایبەت‌ گەنجان لە ژێر گوشاری قورسی ئابووری و هاوسەرگیری زۆرملێ، هەڵاواردنی ڕەگەزی و نەبوونی پشتیوانی یاسایی لە ژنان لە هۆکارە سەرەکی و گشتگیرەکانی خۆکوژییەکان لە کوردستانن.

ق.ش

Leave a Reply

%d bloggers like this: