ئەمیر فەرامەرزی بۆ زیندان گوازریەوە

KMMK:

دووشەممە 21ی پووشپەڕی 2721ی کوردی، ئەمێر فەرامەرزی هاوڵاتی دەستبەسەر کراوی خەڵکی بۆکان بۆ بەندی سیاسییەکانی زیندانی حکوومەتی ئێران لە شاری ورمێ گوزرایەوە.

ئەم هاوڵاتییە بۆکانییە یەکی پووشپەڕ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ .گرتووخانەێەکی ئەمنی لە شاری ومێ ڕاگوازرابوو.

شیاوی باسە کە ئەمیر فەرامەرزی بە هاریکاری گرووپێکی سەلەفی تاوانبار کراوە.

کۆماری ئیسلامی ئێران وێڕای بەردەوامی سیاسەتی دەستبەسەری هاوڵاتیان، کەشێکی ئەمنی و پولیسی
بەژسەر شارەکانی کوردستاندا سەپاندووە و هەر ڕۆژ شایەتی دەستبەسەری هاوڵاتیان لەشارە جیاوازەکانی کوردســــــــتانین.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *