بانە؛ تەقەی راستەوخۆی ھێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بریندار بوونی ٢ کۆڵبەری لێکەوتەوە

KMMK:
شەممە ١٩ی پوشپەڕی ٢٧٢١ی کوردی، دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی« موختار شەریفی» خەڵکی گوندی « مەنجلان» و « میکائیل» خەڵکی گوندی «کانی بناو» بە ھۆی تەقەی راستەوخۆی ھێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سنورەکانی« نەنۆڕ» و« سەرتەزێن»ی سەر بەشاری بانە، بە خەستی بریندار کراون.

بە پێت راپۆرتی گەیشتوو بە KMMK، ئەم کۆڵبەرانە بە مەبەستی چارەسەری پزیشکی بۆ یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری بانە گواستراوەتەوە.

کوشتن و بریندار کردنی کۆڵبەران واتای راستەقینەی کردەوەی دژە مرۆڤیە کە رۆژانە لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بەڕێوە دەچێت.

س.ر

Leave a Reply

%d bloggers like this: