KMMK:
شەممە ۱۰ جولایی ۲۰۲۱ی زایینی، لە شارى قۆنیەیى باکورى کوردستان، گروپێکى ۶۰ کەسی نەژادپەرستى تورک بەچەقۆ هێرش دەکەنە سەر بنەماڵەیەکى کورد و ۷ کەس بە سەختی بریندار دەکەن.
بەپێی زانیارییەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، بریندارەکان هەموو سەر بە یەک بنەماڵەى کوردن کە لە ۴ ژن و ۳ پیاو پێکهاتوون.
بریندارەکان ڕاگوێزی نەخۆشخانە کراون و ئێستاکە چارەسەری پزیشکیان بۆ دەکرێت.
جێی ئاماژەیە کە حکومەتی تورک پشتیوانی گرووپە فاشیستە تورکەکان دەکات کە هێرش بکەنە سەر کوردان و هیچ رێگەیەکی یاسایی بۆ دادگایی کردنی ئەو کەسانە ناگرێتە پێش.
جێی بیرهێنانەوەیە کە ماوەیەک لەمەوبەریش، دێنیز پویراز، ژنە چالاکی سیاسی و ئەندامی پارتی دیموکراتیکی گەلان (HDP) لە ناوەندی ئەو پارتە لە ئەزمیر لەلایەن کەسێکی سەر بە حکوومەتی تورک تیرۆر کرا.
ج.ع