گواستنەوەی هاوڵاتییەکی سنە ی بۆ گرتووخانەیەکی ئەمنییەتی حکوومەتی ئێران

KMMK:

پێنجشەممە 3ی پووشپەڕی 2721ی کوردی، هاوڵاتییەکی خەڵکی دەڕەئەسپی سەر بە شاری دیواندەرە بە ناوی “دلێر شامحەممەدی” لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لەو شارە دەستبەسەر و بۆ گرتووخانەیەکی ئەمنییەتی لە شاری سنە گوازرایەوە.

بە گوێرەی هەواڵەکە، هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران بە بێ ئەوەی جۆری تاوانەکەی بۆ ڕوون بکەنەوە، دڵیر شامحەممەدی ـیان دەستبەسەر کردووە و بە مەبەستی لێپرسینەوە بۆ گرتووخانەیەکی ئەمنییەتی حکوومەت لە شاری سنە ڕایان گواستوە.
سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکەی تا دەمی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەمەڕ چارەنووس و ئەو تاوانانەی نراونەتە پاڵی ئاشــکرا نەکراوە.

شیاوی باسە کە، دلێر شامحەممەدی پێشتریش بە تۆمەتی “هاریکاری حیزبێکی کوردستانی دژبەری حکومەتی ئێران” لێپرسینەوەی لێ کراوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *