KMMK:
یەکشەممە 13ی پووشپەڕی 2721ی کوردی، گەنجێکی خوێندکار بە ناونیشانی” ئومید وەلیزادە” کوڕی شەریف و خەڵکی شایندژ لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە لە شاری ورمێ دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازرا.
بە گوێرەی هەواڵەکە، ناوبراو خوێندکاری بواری ئیلاهیاتە کە لە لایەن ئەو هێزانەوە دەستبەسەر کراوە.
تا کاتی ئامادە کردن و بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، هۆکاری دەستبەسەری و شوێنی دەستبەری ناوبراو نەزانراوە.
ق.ش


