سنوور تامارا، زیندانی سیاسی دەساڵ و ڕۆژێک زیندانی بەسەردا سەپێنرا

KMMK:

بە پێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، سنوور تامارا، هاوڵاتی کوردی خەڵکی (باکووری کوردستان)ی بندەستی تورکیا، لە لایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابەوە بە تۆمەتی ” ئەندامەتی لە پارتی کرێکارانی کوردستان” بە دە ساڵ و ڕۆژێک زیندان مەحکووم کراوە.

ناوبراو 2ی پووشپەڕی ئەمساڵ، بە شێوەی ئۆنلاین و بە بێ هەبوونی پارێزەی دیاریکراو دادگایی کرا و حوکمی دە ساڵ و ڕۆژێک زیندان لە بەندی ژنانی زیندانی ناوەندی ئێران لە شاری ورمێ پێی ڕاگەیەندراوە.


بە گوێرەی هەواڵەکان، سنوور تامارا، پایزی 2720ی کوردی، لە گوندێکی سنووری دەورووبەری ورمێ لە لایەن هێزەکانی سازمانی ئیتلاعاتی سپاوە دەستبەسەر و لە پادگانی ئەلمێڵدی لێپرسینەوەی لەسەر جێبەجێ کرا.


ناوبراو زستانی ساڵی ڕابردوو بۆ زیندانی ناوەندی گوازراوەتەوە و هەنووکە لە زیندان ڕاگیراوە.

ق.ش

Leave a Reply

%d bloggers like this: