برینداربوونی کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە نەوسوو

KMMK:

شەممە 12ی پووشپەڕی 2721ی کوردی، کۆڵبەرێک بە ناونیشانی” مەنسوور بەهرامی” خەڵکی گوندی هەرمیان سەر بە سەلاسی باوەجانی، لە بەرزاییەکانی نەوسوو، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بریندار بوو.

بە گوێرەی هەواڵەکە، هێزە چەکدارەکانی حکوومەتی ئێران لە سنووری نەوسوو گرووپێک کۆلبەریان کە لە حاڵەتی ڕۆیشتندا بوون کردە ئامانج و لە ئەنجامدا مەنسوور بەهرامی کۆڵبەر و کاسبکاری ناوبراو پێی فیشەکی بەردەکەوێ و بە گرانی بریندار دەبێ.

شیاوی باسە، بە هۆی بێ تەگبیری و هەڵاواردنی حکوومەتی هەنووکەیی ئێران، گەنجان و تەنانەت بەساڵاچوان ـیش بۆ دابین کردنی بژێوی ڕۆژانەی خۆیان ناچارن دەست بدەنە کارێکی لەو جۆرە پڕمەترسییەو.

ڕێژەیەکی بەرچاو لەو کۆڵبەرە بریندارانە یان گیانی خۆیان لەو سنوورانە لە دەست دەدەن کە زۆرینەیان لە کاتی تێپەڕین لەو سنوورانەوە بە بێ هۆشداری پێدانی پێشوەختە دەبنە ئامانجی هێزە سنوورییەکان.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *