KMMK:
دووشەممە 7ی پووشپەڕی 2721ی کوردی، کۆڵبەرێک بە ناوی “ئەبووبەکر باشبڵاخی” خەڵکی سەقز بە تەقەی ڕاستەوجۆی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ناوچەی سنووری بانە بە گرانی بریــندار بوو.
بە پێی ئەو هەواڵانەی بە KMMK گەیشتوون، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە دەڤەری بانە گرووپێک کۆڵبەریان کردە ئامانجی چەکەکانیان و لە ئەنجامدا ئەبووبەکر باشبڵانی بە گــرانی بریندار بوو.
تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، زانیارییەک لەمەڕ دۆخی ناوبراو بەدەستەوە نییە.
جێی بیرهێنانەوەیە کە، ڕۆژی چوارشەممە 9ی پووشپەڕ لانیکەم 5 کۆڵبەر لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن هێزە چەکدارەکانی حکوومەتی ئێرانەوە کوژراون و بریــنداربوون.
ق.ش