گەنجێک لە سەڵماس خۆکووژی کرد

KMMK:

چوارشەممە 9ی پووشپەڕی 2721ی کوردی، مێرمنداڵێک بە ناوی “دیار نووری” 15 ساڵ تەمەن، کوڕی قادر خەڵکی گوندی “حقۆیران” سەر بە شاری سەڵماس لە ڕێی خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هــێنا.

تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هۆکاری خۆکوژی ئەم مێرمنداڵە ئاشکرا نەکراوە.

شیاوی باسە، بە هۆی هەژاری و دەسنەڕۆیی و نەبوونی هەلی کار، خڵڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەتایبەت گەنجان لە ژێر گوشاری گرانی ئابووری و زەماوەندی رۆرەملێ و هەڵاواردنی ڕەگەزی، پشتیوانی نەکردنی یاسایی لە ژنان و منداڵان، هۆکارە سەرەکییەکانی خۆکوژییەکانن لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *